(Acer) پەردە لەسەر شاشەیەکی سەرنج ڕاكێشی تەچ سکرین لادەبات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Acer Intro

لە پێشانگاى (IFA) بەرلیندا كۆمپانیاى (Acer) شاشەیەکی مۆنیتەری تەچ سکرینی تازەی پێشکەشکرد كە قەبارەکەی ٢٧ ئینچە و چەند تایبەتمەندییەكى ترى سەرنج ڕاكێشى هەیە بۆ نمونە، (resolution) ـەكەى (2560X1440)ـە و فرە تەچی (١٠ point)ـە (واتە لەیەک کاتدا دەتوانی بەهەر دە پەنجەت ئیشی لەسەر بکەی).

ئەم شاشەیە بە دیزاینێکی سەرنج ڕاکێش درووستکراوە بەشێوەیەک پانێڵێکی ڕوونی هەیە، وە بەهۆی ڕاگیرێکی خوارەوە جێگیر دەکرێت و دەتوانرێت ٩٠ پلە لار بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی بتوانرێ سود لە تایبەتمەندی فرە تەچی ١٠ خاڵییەکەی وەربگیرێت. ئەم مۆنیتەرە کامێرایەکی وێبکامی فول ئێچ دی و مایکرۆفۆنێکی پێوەیە.

هەروەها لە بەشى پشتەوەى ئەم شاشەیەدا جێگەی لینكێكى دوانى (DVI) ،(DisplayPort 1.2) ،(HDMI 1.4)، وە هەروەها سێ پۆرتی (USB 3.0) هەیە. جگە لەمانەش ٢ سپیکەری ٢ واتی پێوەیە.

وا بڕیاریشە ئەم مۆدیلە (T272HUL) لە مانگی سێپتێمبەری ئەمساڵدا بە نرخى (€799) یۆرۆ لە ئەوروپا و 999 دۆلار لە ئەمریكادا بکەوێتە بازاڕەوە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢