بیناکانی نیشتەجێ بوونى (Woodcube) بەزۆرى تەنها لە دار دروست كراوە

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Woodcube 13

بەكارهێنانى دار وەكو ماددەی بنیاتنان لە دروست كردنى  بیناو باڵەخانەی گەورەدا ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر پەرەدەستێنێ. بۆ بەرز ڕاگرتنى ڤیستیڤاڵى ئەندازەى بیناكارى (IBA)ى هامبۆرگى ئەمساڵ، ئەندازیارى بیناكارى ئەڵمانى (Architekturagentur) ى بیناى (Woodcube) دروست كردووە، كە پێنج بیناى خەیاڵیە كە كاربۆنى تێدا بەكارنەهێنراوە و و هەریەكەیان لە برى بلۆكى شوقە هەموو بیناكان بەزۆرى لە دار دروست كراوە.

زۆربەى هەرە زۆرى بیناكە لە دار دروست كراوە تەنها لە چەند شوێنێكى پێویستدا ماددەى تر بەكارهێنراوە، ئەندازیاران و بیناسازان بزمارى دروست كراو لە دار بەكاردەهێننن بۆ ئەو شوێنانەى پێكەوە بەستن تیایدا پێویستە لە دروست كردنى (Woodcube).

ڕووبەرى زەوی بەكارهێنراو لە (Woodcube) بریتییە لە ١٤٧٩ مەتردووجا، پێكدێت لە هەشت یەكەى نیشتەجێ بوون، ڕووبەری هە ر شووقەیەك ٩٠ - ١٩٠ مەتردووجایە، ئەستوورى دیوارەكانى دەرەوەى ٣٢ سم كە وەک گەرمی/ساردی دابڕێکی سروشتی زۆر باش کاردەکات.

دەتوانرێت سیستەمى ئاڵوگۆڕكردنى هەواییەكەى كۆنترۆڵ بكرێت و لە رٍیِگاى (iPad) ەوە گەرمى ئالِوگۆڕ بكرێت، بەرزکەرەوەی کارەبایی پەیوەست دەكرێت بە سیستەمى وەرگرتن و دروست كردنەوەى وزەوە، ئەمەش بڕى بەكارهێنانى وزە بە ڕێژەى %٦٠ كەم دەكاتەوە، هەروەها بیناى (Woodcube) بەپانێلی وەرگری وزەی خۆر ڕوپۆشکراوە بۆ بەرهەم هێنانى كارەبا و بەكارهێنانى بۆ پێداویستەكانى ناو بیناكە.

بیناى (Woodcube) لە مانگى یانزەى ساڵى پاردا دەست بە دروست كردنى كراوە لە مانگى نیسانى ئەمساڵدا تەواو بووە و لە پێشانگاى (IBA)ى هامبۆرگدا لە بەشى دروست كردنى خانوو لە ماددەى زیرەك و جیاواز هەتا مانگى یانزە پێشكەش دەكرێت.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢