زیۆفۆرم: ماددەی دۆست بەژینگەی داهاتوو

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Zoeform 2

كۆمپانیاى (Zeo)ى ئوستورالى چەند پێكهاتەیەكى نوێى پەرەپێداوە، كە جۆرێك ماددەی دروست كردنى بینای بەهێزى تازەیە كە تەنها لە سلیلۆز و ئاو پێكدێت. كە بەرهەمەكەى وەكو تەختەدارێكى پتەو وایە و ناودەبرێت بە (Zeoform) و لەسەر شێوە و قاڵبی بەرهەمى پێویست دروست دەكرێت، ماددەی (Zeoform) تەنها وەكو تەختە دارێكى ئاسایى بەكارناهێنرێت بەڵكو بلورى (Zeoform) وەكو ماددەیەكى دۆست بە ژینگە وەک جێگرەوەیەک لە برى پلاستیك و ماددەى ڕایزانى كیمیایى دەتوانرێت بکاربهێندرێ.

ئەو تایبەتمەندییەى كە وا دەكات سلیلۆز گونجاو بێت و بەكاربهێنرێت بریتییە لەوەى كە توخمێكى زۆر بڵاوە و دەستەبەردەكرێت لە زەویدا، دەتوانرێت لە كۆمەڵێكى زۆر سەرچاوەوە دەستەبەربكرێت، لەوانەش كاغەز و قوماش و ڕووەك، هەروەها ڕەنگە لە هەندێك شێوەى قەوزە و هەندێك جۆرى دەردراوى بەكتریاشدا دەستەبەربكرێت.

ئەم كردارى دروست كردنى ماددەی (Zeoform) ئاساییە و بەبێ بەكارهێنانى كەتیرە (سیكۆتین) سروشتى دەكرێت و ناودەبرێت بە بۆندى (hydroxyl)، كە تیایدا ڕیشاڵەكانى سلیلۆز پێكەوە پەیوەست دەكرێت لە ناو ئاودا، بە پێى ئەوەى كە كۆمپانیاى (Zeo) باسى لێوە دەكات ئەم كردارە ژەهراوى نیە، پێویستى بە بەكارهێنانى ماددەى كیمیاوى یان ماددەى پەیوەست كردن نیە وە پێویستى بە وزە و ئاوێکی کەم هەیە.

كۆمپانیاى (Zeo) دەڵێت ئەو ماددانەى كە لەم كردارە بەرهەم دێت دەتوانرێت بنوشتێنرێتەوە، بەهێزە وەكو تەختەدارى (ebony)، بە بەكارهێنانى هەندێك تەكنەلۆجیا دەتوانرێت بە شێوەیەك دروست بكرێت كە لەهەر كردارێكدا بەكاربهێنرێت كە پێویستى بە تەختەدار یان پلاستیك یان ماددەى ڕیزانى كیمیایى بێت لە و ناوچانەى كە رێژەى نیشتەحێ بوون زۆرە، ماددەی (Zeoform) ئاویە و بەرگرى هەیە بۆ ئاگر.

هەروەه كۆمپانیاى (Zeo) هەوڵ دەدات ماددەیەك دروست بكات كە بەرگەى چەند بارودۆخێكى دژوارتریش بگرێت.

وا بڕیارە كۆمپانیاى (Zeo) لەڕێگاى (Sydney EcoXpo) لە ئوسترالیا لە ڕۆژى 20\9 دا هەڵمەتێكى جەماوەرى دەست پێ بکات بۆ بەرهەمەکەی.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢