كۆمپانیاى (LG) پانێڵى مۆبایلى زیرەكى (HD) پەرەپێدەدات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Lg Quad Hd 1

لە مانگى ڕابردوودا، كۆمپانیاى (LG) مۆبایلى زیرەكى تەنك پێشكەش دەكات كە ناودەبرێت بە مۆبایلى چوارینەى زیرەكى (HD) كە شاشەى نیشاندانەكەى (LCD) ى (LTPS)ـە كە ناوبانگى چاكترین مۆبایلى هەیە كە شاشەكەى بەرزترین ئاستى نیشاندانى هەیە.

مۆبایلى (HD) پانێڵەكەى (AH-IPS)ـە لەبەرئەوە ناودەبرێت بە چوارینە چونكە چوار ئەوەندە كۆبوونەوەى پیكسڵ تیایدا زیاترە لە شاشەى 720p، كە شاشەى نیشاندانى پانێڵەكە دەكات بە 5,5 ئینج، (resolution)ـەكەى 2560* 1440 كە ئینجەكانى لە هەر خاڵێكدا ( 538 (ppi) ) بە( 430-NIT ) ە، بەڵام مۆبایلى (HD) وەكو ئەوەى مانگى پێشوو نیە كە پانێلەكەى 5,2 ئینجە و باشیەكەى لەوەدایە كە قەبارەى بچوكترە 1,21 ملم و ئاستەكەى 1,2 ملم.

كۆمپانیاى (LG ) دەڵێت كە شاشەى مۆبایلى زیرەكى (HD) زۆر ڕوونە و ڕەنگەكانى جوانە لەبەرئەوە كاتێك كە سەیری فیلمێك دەكەیت زۆر بەشێوەیەكى جوان نیشانى دەدات و نوسینیش زۆر بە ڕوونى نیشان دەدات.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢