دوورگەیەكى دەست كرد كە بە گەورەترین مۆزەخانەى هونەرى دادەنرێت لە كیشوەرى ئاسیادا

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Pingtan Art Museum 0

مۆزەخانە هونەرییەكان سنورێكى دیاریكراوى تێچوونى هەیە لە ڕووى ئەندازەى بیناسازییەوە، بەڵام بیناى بەكین و ستۆدیۆى (MAD) زۆر لەوە دوورتر ڕۆشتوە لە ڕێگاى دیزاین كردنى دوورگەیەكى دەست كرد بە ناوى مۆزەخانەى هونەرى پینگتان، كە سێ كۆڵەكەى چیمەنتۆ دەیوەستێنێت و دەست دەگرێت بەسەریدا. مۆزەخانەكە لەناو هۆڵى پێشانگاكان و شوێنە گشتیەكاندا نیشان دەدرێت و دورگەى پینگتان لە ڕێگاى شۆستەى شەپۆلدارەوە پەیوەست كراوە.

ئەم دورگەیە دەكەوێتە كەنارى ڕۆژهەڵاتى هەرێمى فوجیان و چینەوە، دوورگەى پینگتان گەورەترین دوورگەیە لە هەرێمى فوجیاندا و نزیكترین دوورگەی گەورەیە لە تایوانەوە، لە ئێستادا شوێنى ڕاوكردنى ماسى و بنكەى سەربازییە، سەر چاوە و شوێنى تاقیكارى تەواوبوو لەلایەن بەكینەوە لە ساڵى 2010 دا و شارێكى نوێ كەوتوەتە بوارى جێبەجێكردنەوە لە دوورگەى پینگتان بۆ بەهێزكردنى پەیوەندى شارستانى و بازرگانیان لەگەڵ تایوانى دراوسێیاندا.

مۆزەخانەى پینگتانى هونەرى سێیەم پرۆژەى مۆزەخانەیە كە لە لایەن ئەندازیارانى بیناسازى (MAD) ە وە دروست كراوە، ئەم مۆزەخانەیەش بە گەورەترین مۆزەخانەى هونەرى دادەنرێت لە كیشوەرى ئاسیادا، كە لەسەر ڕووبەرى زیاتر لە 4000 مەتردووجا بنیات دەنرێت و بڕى 130 ملیۆن دۆلارى ئەمریكى تێدەچێت و زیاتر لە 1000 پارچەى هونەرى تێدا پێشكەش دەكرێت كە گەنجینەى نیشتمانیشى تێدایە.
ئامانج لە دروست كردنى ئەم دوورگە دەست كردە دەرخستنى جوگرافیاى پینگتانە لە ڕێگاى مۆزەخانەیەكەوە كە پێك دێت لە زنجیرەیەك گردى دروست كراو بۆ ئەوەى چەند هێڵێكى تۆپۆگرافى پێشنیاز بكات. لە دەرەوە لە توێکڵی لمى و كۆنكرێت دروست كراوە كە بە بۆشاییەك دادەنرێت لە ناوەڕاستیدا، هەروەها لە ناوەوەشى بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە لە ئەشكەوت بچێت.

كارى بیناسازى لە دوورگە و مۆزەخانەكەدا دەستى پێكردووە، هەرچەندە تائێستاش بەروارى تەواوبوونى ئاشكرا نەكراوە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢