كۆمپانیاى (Audi) لایتى ئۆتۆمبێل پەرەپێدەدات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Audi Dynamic Indicators

لە نیوەى یەكەمى سەدەى پێشوودا لایتى ئاماژە پێكردنى لە هەندێك ئۆتۆمبێلدا باشتر كراوە، بەڵام هەر لە ساڵى ١٩٣٨ ـەوە لایتى ئاماژەپێكردنى ئۆتۆمبێل تاڕادەیەكى زۆر هیچ پێشكەوتنێكى بە خۆیەوە نەبینیوە. لەبەرئەوە لەم دوایانەدا كۆمپانیاكانى دروست كردنى ئۆتۆمبێل لەهەوڵى ئەوەدان كە گرنگى پێ بدەن.

كۆمپانیاى (Audi) بۆ دروست كردنى ئۆتۆمبێل دەڵێت كە پەرەپێدانێكى بەرچاوى كردووە لە بوارى لایتى ئاماژەپێكردنى ئۆتۆمبێلدا ئەوەش بە بەكارهێنانى ڕوناکی لایتەکە بەشێوەی یەک لەدوای بۆ ئاماژەکردن بە ئاراستەی مەبەست.

وە ئەمەش وا بڕیارە كە لە لایتى پێشەوەى بەرهەمى (A8)ـى نوێدا پێشكەش بكرێت، كە ئاماژەپێكردنە داینامیكیەكەى بریتییە لە كۆمەڵێك گڵۆپى لایت كە دەتوانێت گۆشەى ڕووناكیەكە بگۆڕێت. ڕووناكى پێشەوەى بریتییە لە ١٨ گڵۆپی لایت كە دابەش دەبێت بۆ ٧ بەش و ڕووناكى دواوەشى بریتییە لە ٢٤ گڵۆپى لایت كە دابەش دەبێت بۆ ٨ بەش.

Audi Dynamic Indicators 1

كاتێك كە شۆفێرى ئۆتۆمبێلەكە ئاماژە بە داگیۆساندنى لایتەكان دەكات بۆ ماوەى ٢٠ میلی چركە بەدواى یەكدا ڕووناكى دەدات هەتا هەموو گڵۆپەكان دادەگیرسێت و بۆ ماوەى ٢٥٠ میلى چركە بە ڕووناكى دەمێنێتەوە.

كۆمپانیاى (Audi) دەڵێت كە ئەم ڕووناكیە ئاسانكارى دەكات بۆ بەكارهێنەرانى ئەم ئۆتۆمبێلە كە بزانن ئایا شۆفێرانى تر ئاڕاستەى رێگاكە دەگۆڕن یان نا لە ڕێگا دوورەكاندا و هەروەها لە با رودۆخى كەم بینین و كزى چاویشیاندا.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢