بەراوردی نێوان مۆبایلى (HTC One)ـى بچوك و مۆبایلى (iPhone 5)

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Htc One Mini Vs Iphone 5

مۆبایلى (HTC One) یەكێكە لە باشترین ئەو مۆبایلانەى كە كۆمپانیاى (HTC) بەرهەمى هێناوە كە دیزاینێكى تاكى هەیە وە ئەو ماددانەى كە مۆبایلەكەى لێ دروست كراوە كوالیتیەكى باشى هەیە و وردەكارییەكانیشى لەسەر ڕێچكەى بەرهەمە جوانەكانى كۆمپانیاى (HTC )ییە.

لەئێستاشدا كۆمپانیاكە نەوەیەكى نوێى مۆبایلى (HTC One)ى دروست كردووە كە ئەویش مۆبایلى (HTC One)ى بچوكە كە لەقەبارەدا لە مۆبایلى (iPhone 5) دەچێت، لەبەرئەوە لێرەدا ئێمە بەراوردێك دەكەین لە نێوان تایبەتمەندیەكانى هەردوو مۆبایلى (HTC One) ى بچوك و (iPhone 5) دا.

قەبارە

Htc One Mini Vs Iphone 5 4

قەبارەى مۆبایلى (HTC One) ى بچوك گەورەترە لە قەبارەى مۆبایلى (iPhone 5)، مۆبایلى (HTC One) ى بچوك لەدرێژیدا لە %6 درێژترە و لە پانیدا %7 پانترە و لە ئەستوریدا %22 ئەستورترە لە مۆبایلى (iPhone 5).

كێش

Htc One Mini Vs Iphone 5 11

بەپێى ئەوەى كە گەورەترین مۆبایلە، كارى زۆر كراوە بۆ ئەوەى كێشى مۆبایلى (HTC One) ى بچوك ئەوەندەى كێشى مۆبایلى (iPhone 5) بێت، بەڵام كێشەكەى %٩ قورسترە لە مۆبایلى (iPhone 5) ى ئاسایى.

ئەو ماددەی کە پێی روپۆش کراوە

Htc One Mini Vs Iphone 5 1

هەردوو مۆبایلەكە لە یەك دەچن ناسك و جوانن و لە ماددەى لوس و ماددەى ئەلەمنیۆم بنیات نراون هەروەها ماددەیەكى پلاستیك لە چوارچێوەكەیاندایە.

شاشە

Htc One Mini Vs Iphone 5 13

مۆبایلی (HTC One Mini) شاشەکەی گەورە تر و ڕونترە لە (iPhone 5).

پڕۆسێسەر

Htc One Mini Vs Iphone 5 3

هەردوو مۆبایلى (iPhone 5) و مۆبایلى(HTC One)ى بچوك پرۆسێسەرەكانیان زۆر باشن و لە ڕووى خێرایى و هەموو تایبەتمەندییەكانى ترەوە ناتوانرێت بوترێت كە یەكێكیان لەوی تریان باشترە .

ڕام

Htc One Mini Vs Iphone 5 7

هەردوو مۆبایلى (iPhone 5) و مۆبایلى( HTC One)ى بچوك (RAM) ەكەیان 1GB یە .

قەبارەی پاشەکەوتکردن

Htc One Mini Vs Iphone 5 10

لەوانەیە ١٦ گێگابایت بۆ زۆر بەکارهێنەر زیادیش بێ. بەڵام گەر نیازتە مۆبایلەکەت پرکەی لە فیلم و ڤیدیۆی ئێچ دی، ئەوا (iPhone 5) لە ١٦ وە تاکو ٦٤ گیگا بایت ڕێگەت پێ دەدات فایلەکانت پاشەکەوت بکەی. بەڵام بەدڵنییایەوە دەبێ برێ زیاتر پارە خەرج کەی.

وایەرلێس

Htc One Mini Vs Iphone 5 12w

شتێكى زۆر تازەیان تێدانیە هەروەكو مۆبایلە زیرەكەكانى تر خزمەتگوزارى LTE ى ڕادیۆى تێدایە.

پاتری

Htc One Mini Vs Iphone 5 0

ئەگەر چی لە ڕوی ژمارەوە وا پێ دەچێ کە (HTC One Mini) خۆگری پاترییەکەی زیاتر بێ، بەڵام هەر وا سادە نییە بریاردان لەسەری. چونکە زۆر هۆکاری تر کاردەکەنە سەرە خۆگری پاترییەکە. هەریەک لەم دوو مۆبایلە دەتوانن بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر خۆبگرن بۆ ئینتەرنێتی (3G/LTE).

كامێرا

Htc One Mini Vs Iphone 5 2

لەم تایبەتمەندییەدا (iPhone 5) باشترە لە ڕوی ژمارەوە، بەڵام كامێراكەى (HTC One Mini) تەکنەلۆجیای (UltraPixel) تێدا بەکارهاتووە. کەئەمەش وادەکات کە وێنەى زۆر جوان ڕوون بگرێت لە ڕووناكیەكى كەم دا.

سپیکەری پێشەوە

Htc One Mini Vs Iphone 5 9

هەرچەندە ئەم لایەنە بۆ بەراورد كردن ناشێت بەڵام مۆبایلى (HTC One)ى بچوك شوێنى دەنگەكانى BoomSound ى هەیە و بە ڕێژەیەكى باش دەنگی بەرزە.

لەوانەیە ئەم بابەتانەشت بەدڵ بێ
بەراوردی نێوان گالەکسی ٤ و ئایفۆنی ٥
ئایا لە ماوەى ئەمساڵدا مۆبایلى (HTC One) برایەکی تری بۆ پەیدا دەبێت؟

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢