كۆنترۆڵ كردنى ماوس لەڕێگای پەنجەى دەستەوە

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Skymouse 5

هەر لە سەرەتاوە ماوسى ئاسایى بەشێكى سەرەكی بووە لە (desktop) بەڵام لە ئێستادا هەوڵ دەدرێت كە ئەم بەشە بەشێوەك بێت کە لەبەرچاو نەبێت، وەكو ماوسى 3D كە دەتوانرێت بكرێتە پەنجەوە و لەڕێگایەوە تواناكانى بەهێزى وایەرلێس و جوڵاندن بەشێوەیەكى بازنەیى و جوڵەى (Mycestro) ئاماژەكردنى تێدا دەستەبەر دەكرێت .

ماوسى (Skymouse) كە شوێنى دیزاینەكەى و سەرچاوەكەى لۆس ئەنجەلوس و كۆمپانیاى (Eliott Ephrati) ە بە گڵۆپى سوور و بە كامێراى تیشكى ژێر سوور بۆ شوێنكەوتنى جوڵەكان و ئاماژەكانى (Skymouse ) كە لە پەنجەى دەستى بەكارهێنەردا دادەنرێت، بەهۆى ئەلگۆریتمێکەوە ئەو جوڵانە وەردەگێڕدرێت و وەكو جوڵەی دەستى لێ دەكرێت لەسەر ماوس و لەسەر شاشەكەش ئاماژەى پێ دەكرێت .

ماوسی (Skymouse) بەیەك دەگەیەنرێت و ئیشى پێ دەكرێت و دەتوانرێت پێشتر بەرنامەى لەسەر داببەێنرێت،كە بتوانێت جوڵەكانى دەست بگۆڕێت بۆ چەند فەرمانێك، بۆ نمونە لای چەپى سەرەوە، دەست بخەرە سەر شوێنى مەبەست، دەست بخەرە سەر ناوەڕاست و بجوڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا، كۆمەڵێكى پێشكەوتوو پێشكەش دەكرێت كە بوار بە بەكارهێنەران دەدات فەرمانی تایبەت بەخۆیان بنیات بنێن .

ئەگەرى ئەوە لە ئارادایە كە لە پەنجە كردنى ماوسى (Skymouse) لە كاتى نوسیندا كێشە دروست بكات، لەبەرئەوە كۆمپانیاى (Ephrati) دەڵێت كە لەهەوڵى ئەوەدان كە دیزانێكى نوێ بەكاربهێنن بۆ دروست كردنى نوسخەیەكى ترى كە بتوانێت بەبێ ئەوەى هیچ شتێك بكرێتە سەر پەنجە كاربكات.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢