مۆبایلى زیرەكى (HD) لە كۆمپانیاى (LG) ەوە كە بەتەواوەتى تواناى نوشتانەوەى هەیە

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Lg Thin Panel 0

دواى تێپەڕبوونى ساڵێك بەسەر پێشكەش كردنی شاشەى مۆبایلى زیرەكى(HD)، باڵى پێشكەشكارى لە كۆمپانیاى (LG) لە هەوڵى ئەوەدایە كە نەوەیەكى نوێ لە مۆبایلى (HD) دروست بكات كە تەنكترین پانێڵى هەیە كە 2,5 ئینجە و (resolution) ەكەى ١٩٢٠*١٠٨٠ پیكسڵە و پێشكەوتنیشى تێدایە لە بوارى شوشەی شاشەكەیدا و دوو پارچەى بازنەیى نەرم لەنێوان شاشەكە و ئەو چینەدا كە لەمسەكەى پێى ئیش دەكات هەیە.

هەروەها بە سوود وەرگرتن لە سیستەمى پێكەوە بەستن، ئاستى ڕوونى شاشەكەى (535 NIT) ە و بە ڕێژەى 3,74 : 1 و لەسەر بنەڕەتى (10,000 lux) و کە لە شوێنى كراوە و ڕووناكى خۆرى بەهێزیشدا كاردەكات.

لەم پێشانگایایەى كۆمپانیاى (LG) دا بڕى تەنكى مۆبایلەكان گەشتۆتە ڕادەى 2,2 ملم، هەرچەندە بڕى 2,3 ملم ئەستورى بۆ بەكارهێنەر باشترە بۆنیشاندان و دەرخستن، وە دەوترێت كە ئەنجامەكان بەشێوەیەكى سەربەخۆ كراوە و تاقیكردنەوەكان لەلایەن گروپى (Intertek) ى جیهانیەوە كراوە.

دواین پەرەپێدانەكان كە پێشانگاى كۆمپانیاى (LG) دەریخستوە پانێڵى پلاستیكى(OLED) ى 5 ئینجە كە لە 2013 ەدا پێشكەش كراوە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢