ئامێری (Odoreader) شێرپەنجەى میزەڵدان لە میزدا دەدۆزێتەوە

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Odoreader 2

توێژەران لە زانكۆی لیڤەرپول و زانكۆى پریستۆلى خۆرئاواى ئینگلتەرا ئامێرێكیان دروست كردووە كە دەتوانێت بۆنى میز شى بكاتەوە و نیشانە سەرەتاییەكانى شێرپەنجەى میزەڵدان بدۆزێتەوە. توێژەرەكان دەڵێن كە ئەم ئامێرە بە ڕێژەى لە %١٠٠ بە وردى تاقیكردنەوەكە دەكات كاتێك كە لەسەر ٩٨ نمونەی میز ئەنجام درا.

ئەم ئامێرە كە ناودەبرێت (Odoreader) تایبەتمەندییەكەى ئەوەیە كە سیستەمى هەست پێكردنەكەى وەڵام دانەوەى بۆ ئەو گازە كیمیاییە هەیە كە لە بۆنى میزەكەدایە، سیستەمەكەش پێك دێت لە فڕنیكى ڕەنگدارى پێوانەكردن و لولەیەكى ستونى هەستكردن. كە ئەمەش پێكهاتەى بنەڕەتى ئەم تەكنەلۆجیایەیە، پێكەوە بەستنى ستوونەكە و گەرمكەرى ئۆكسیدى كانزایى هەستكردن (تێكەڵەى تەنەكە و ئۆكسیدى تۆتیا) یە كە ئەمەش بە شێوەیەكى سەرەكى بە كاردەهێنرێت لە پشكنینەكەدا .

شوشەكە و سەمپڵى میزەكە لە ئامێرەكەدا دەجوڵێنرێن و كە ئەمەش گازەكانى ناو میزەكە شی دەكاتەوە بۆ ئەوەى ماددە كیمیاییەكانى ناو میزەكە بزانرێت، ئەم كارەش كە بریتیە لە ناساندنى فایلەكەى بۆ ئەوەى لەسەر كۆمپیوتەرەكە دابەزێت لەگەڵ دیارى كردنى بوون یان نەبوونى خانەكانى توش بوو بە نەخۆشى شێرپەنجە لە میزەڵداندا ٣٠ دەقیقەى پێ دەچێت.

Odoreader

توێژەرەكان دەڵێن دیاریكردنى نەخۆشى شێرپەنجەى میزەڵدان لە پێشوەختدا بوارى زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ چارەسەركردنێكى سەركەوتووى ئەم نەخۆشیە، لە لایەكى تریشەوە یارمەتى دەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەى تێچوونى چارەسەرى ئەم نەخۆشیە. یەكێك لەڕێگاكانى ترى دیارى كردنى پێشوەختى نەخۆشى شێرپەنجەى میزەڵدان بریتیە لە ڕاهێنانى سەگ بۆ بۆن كردن، هەرچەندە بەكارهێنانى سەگ لە نەخۆشخانەكاندا كارێكى باش نیە، بەڵام ئەمە ئەو ڕاستیەى دەرخست كە سەگ دەتوانێت بۆنى ئەو گازانە بكات لە میزدایە كە نیشانەى پێشوەختى بوونى نەخۆشى شێرپەنجەى میزەڵدانن لە لە شدا .

پرۆفیسۆر (Chris Probert) لە زانكۆى لیڤەرپول گوتی: "ئەم دەرئەنجامانەش هۆكارێكى دڵخۆشكەرن بۆ دروست كردنى ئامێرى تر كە نەخۆشى شێرپەنجەى میزەڵدان دیارى بكات، بەڵام لە ئێستادا پێویستمان بەوەیە کە لەسەر نمونەی زیاتر تاقی بکەینەوە پێش ئەوەی بتوانرێ ئەم ئامێرە لە نەخۆشخانەکاندا بەکاربهێنرێت ".

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢