ئامێرێک بۆ ئاگاداربوون لە کەشوهەوای باخچە و ماڵەکەت

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Wimoto

وێبسایتی (Indiegogo)، سایتێکە بۆ برەو دان بە بیرۆکە و داهێنانی تازە، ئەم جارە بانگەشە بۆ ئامێرێک دەکات بەناوی (Wimoto). ئەم ئامێرە پێک هاتووە لە کۆمەڵیک هەسەتەوەر (Sensor) کە لە دوورەوە پەیوەست دەکرێ بە مۆبایل و کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی ئاگادارت کاتەوە لە کەش و هەوا، بارودۆخی خۆڵی باخچەکە وە هەروەها ئاستی ئاو لەو شوێنەدا. بریاڕە ئەم بەرهەمە لە مانگی نۆدا بکەوێتە بازاڕەوە.

ئەم ئامێرە ئەندازەکراوە بەجۆرێک کە دەتوانێ زانیارییەکان ڕاپۆرت بکات بۆ هەر ئامێرێک کە بەسیستەمی وەگەرخەری (iOS) یان (Android) ئیش بکات. وەهەروەها دەتوانرێ لەگەڵ کۆمپیوتەریش پەیوەست بکرێ بەمەرجێ سیستەمی (OS X) یان (Linux)ـی لەسەر دابەزێنرابێ. ئەم ئامێرە زۆر بچوكە قەبەرەکەی تەنها (٣٠ * ٣٠ * ٨ ملم)ـە.

ئەم هەستەوەرانەی کە ئامێرەیان پێک هێناوە بریتین لە: (Climote) كە بڕى پلەى گەرمی و شێ و ڕووناكى دەپێوێت، (Growmote) كە بڕى پلەى گەرمی و شێى و تەڕی خاك دەپێوێت، (Thermote) گەرمی پێوێکی نەگەێنە کە دەتەوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ پێوانی پلەی گەرمی حەوزی مەلەوانی، (Watermote) بۆ پێوانی ئاستی ئاو وە (Securimote) بۆ پێوانی تیشکی ژێرسوور.

كۆمپانیاى (Wimoto ) دەڵێت كە ئەم ئامێرە هەستیارانە دەتوانن كاربكەن بۆ ماوەى یەك ساڵ بەبێ ئەوەى پێویست بەوە بكات كە شەحن بكرێنەوە. ئەم ئامێرە تایبەتمەندى (Bluetooth )ى تێدایە كە لە سنورى (30 م) دا كاردەكات.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢