كۆمپانیاى نیسان پەردە لەسەر خێراترین ئۆتۆمبێلى كارەبایی لادەدات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

كۆمپانیاى نیسان پەردە لەسەر خێراترین ئۆتۆمبێلى كارەبایی  لادەدات

لی مانس، ئەو شارەی فەڕەنسا کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو شوێنانەی کە پێشبڕکێی ٢٤ کاتژمێری ئۆتۆمبیلی تێدا ئەنجامدەدرێت. ئەم ساڵ ئەم شارە بوو بە شوێنی هەڵبژێردراوی کۆمپانیای نیسان تاکو بۆ یەکەم جار نمونەی ئۆتۆمبیلە کارەباییەکەی پیشانی ئامادەبوان و دنیا بدات.

زیۆد ئار سی (ZEOD RC) ناوی ئەم ئۆتۆمبیلە کارەباییەیە کە دەگوترێت خێراترین ئۆتۆمبیلی کارەبایی دنیایە. خێرایی ئەم ئۆتۆمبیلە دەگاتە ٣٠٠ کم لە کاتژمێرێکدا. ئەمە وای کردووە نەک تەنها ببێتە خێراترین ئۆتۆمبیلی کارەبایی، بەڵکو دەتوانێت شان لە شانی ئەو ئۆتۆمبیلانە بدات کە بە وزەی بەنزین کار دەکەن.

ئەم ئۆتۆمبیلە بەشێوەیەک ئەندازەکراوە کە کێشەکەی زۆر کەمە و زۆر بەوردی حیساب بۆ کاریگەری هەواکراوە.

شایەنی باسە کۆمپانیای نیسان دەیەوێت ئەم نمونەیەی ئامادە بکات بۆ پێشبڕکێی ٢٠١٤.

بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢