جۆلانەى (Bliss) ڕوویەکی تەخت و ئاسودی هەیە بۆ نوستن لەسەری

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

جۆلانەى (Bliss)  ڕوویەکی تەختی هەیە بۆ نوستن لەسەری

لەكاتێكدا كە جۆلانەی نوستن هەڵبژاردنێكى چاكە بۆ هەوارنشینەکان، وە زۆر كەس زۆرجار دەچنە سەر بان و تەنانەت واز لەجێگانیشیان دەهێنن بە شەو بۆ ئەوەى لەسەر ئەم جۆرە جۆلانەیە بخەون، بەڵام هەموو کەسێک ئاسودە نییە لەگەڵیان لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە جۆلانانە جێی پشتیان چەماوەیە. جۆلانەى نوستنی (Bliss ) دیزاینێكى نوێ بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی خەوتنی سەر جۆلانەی هەڵواسراو ئاسودەتر بکات.

جۆلانەى (Bliss ) ڕوویەكى تەختى هەیە بۆ خۆشكردنى خەوتن لەسەرى، كە لە جێگا یان چادرگەى لەحەسیر دروستكراو دەچێت، تایبەتمەندى ئەم جۆلانەى تۆڕى (Bliss ) ئەوەیە بە دووخاڵى سەربانى هەر شوقەیەكەوە دەبەسترێت و ڕووى لە ئاسمان دەبێت، كەئەمەش یارمەتى دەر دەبێت بۆئەوەى چەند كەسانێكى زیاتر جێگاى خەوتنیان بۆ دابین بكرێت ئەگەر زۆربوون و جۆلانەى (Bliss ) سەرینى لەگەڵدایە بۆ خەوتن و هەروەها جۆلانەكە دەتوانرێت ئیسفەنجی بۆ بەكاربهێنرێت و فشەڵە و كێشیشى سوكە كە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەى بەئاسانى هەڵبگیررێت و بشۆررێت و دووبارە دابنرێتەوە .

جۆلانەى (Bliss ) كە وەكو جێكایەك وایە لە ئاسماندا دانرابێت لەلایەن كۆمپانیاى ( ripstop nylon)ـەوە دروستكراوە كەلە چەند چینێك پێكهاتووە و پشتێنێكى هەیە، لە جانتایەكى تەواو پێكهاتووە كە كیسێكى شت هەڵگرتن و لایتێكى تێدایە كە لە هەموو چادرگەیەكدا هەیە، كێشى جۆلانەكە هەمووى (652 گرامە) كە لە سەدا (2,5م) ى كێشەكەى بریتیە لە كێشى ئەو پەتەى كە لە هەردوو كۆتاییەكەیدا هەیە .

جۆلانەى (Bliss ) كە وەكو جێگایەك وایە كە لە ئاسماندابێت هەفتەى ڕابردوو پێشكەش كرا .

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢