ئایا لە ماوەى ئەمساڵدا مۆبایلى (HTC One) برایەکی تری بۆ پەیدا دەبێت؟

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

ئایا لە ماوەى داهاتووى ئەمساڵدا مۆبایلى (HTC One) برایەکی تری بۆ پەیدا دەبێت؟

ئاشکرایە كە لەم دواییەدا (HTC) بە چەند كاتێكى سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام كۆمپانیاكە وەڵامى هەموو ئەمانەى دایەوە و دەریخست كە لە توانایدا هەیە شتى باشتر پێشكەش بكات لە ڕێگاى مۆبایلى (HTC One). هەرچەندە مۆبایلى (HTC) زیاتر لە بەرژەوەندییەكى سەر زارەكى هەیە لەگەڵ مۆبایلى ویندۆزدا (Windows Phone), وەكو مۆبایلى X8, 8S و Titan. لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە (HTC) مۆبایلێکی تری ویندۆز بەرهەمبێنێ کە هاوشێوەی (HTC One)ـە.

بەگوێرەی گوتەی (Neowin)، مۆبایلە ویندۆزە تازەکەی (HTC)ى کتومت هاوشێوەی (‌HTC One) نابێت، ئەگەرچی لەڕوی دیزاین، قەبارەی شاشە وە کامێراوە لەوانەیە زۆر لەیەک بچن.

سەرچاوەكە ڕوونى كردنەوەى لەسەر مۆبایلەكە داوە و دەڵێت كە نوسخەی داهاتووى مۆبایلەكە ئیش بە ئەپدەیتی وینۆدز هەشت (GDR3) دەکات، كە وا چاوەڕوان دەكرێت كە دەرگا بۆ شاشەی ١٠٨٠ پیكسڵی و پڕۆسێسەری (quad-core) مۆبایلى ویندۆز بكاتەوە. لەبەر ئەوەی (HTC One) هەردو تایبەتمەندی شاشەی ١٠٨٠ و پرۆسێسەری (quad-core) هەیە، قورس نییە پێشبینی ئەوە بکەین کە مۆبایلە تازەکەی (HTC)یش دوبارە پێشرەو بێ لەم دوو بوارەدا.

ئایا لە ماوەى داهاتووى ئەمساڵدا مۆبایلى (HTC One) برایەکی تری بۆ پەیدا دەبێت؟

ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە مۆبایلى (HTC One) فرۆشی باشی هەبووە، بەڵام ئەوە گرەنتی ئەوە نادا کە مۆبایلە تازەکەش لەسەر هەمان ڕێڕەوى مۆبایلى (HTC One) بڕوات، هەر چەندە كە زۆر گرانە بەرهەمێکی تری (HTC) هەڵبسەنگێندرێ بەتایبەت کە بڕیاریشە هاوشێوەی (HTC One) بێت.

وا چاوەڕوان دەكرێت كە مۆبایلە تازەکەی (HTC) لە كۆتایى ئەم ساڵدا بێتە بازاڕوە .

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢