لۆرییەکی (٤٢) پێی، هەولێک بۆ چارەسەری کەمی وزە لەکاتی کارەساتدا

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

لۆرییەکی (٤٢) پێی، هەولێک بۆ چارەسەری کەمی وزە لەکاتی کارەساتدا

یەکێک لەشتە زۆر پێویستەکان لەکاتی کارەساتی گەورەدا وزەیە. لۆرى (Power2Serve) ، لە ڕێگاى کۆمپانیایەکی وەبەرهێنی وزە بەناوی (NRG) ئەم پێویستیەى ڕاستەوخۆ دابینكردووە لە شێوەى لۆریەكى (٦٨پێ)و (٢١)م دا و ترێلەیەك كە (٤٠ كیلۆ وات ) كارەبا بەرهەم دەهێنێت لەگەڵ چادرگەیەکی خزمەتگوزارى واى فاى كە ڕێگا دەدات بە خەڵكى پەیوەندى بەیەكەوە بكەن و لە هەموو ڕووداوێك ئاگاداربن .

لۆریە (١٣ م ) (٤٢ پێ) یەكە دەتوانرێت (٢٦ پێ)(٨ م) ڕابكێشرێت و ترێلەكەش ڕووناكى بەبڵاوى (١٠ كیلۆ وات ) و دوو مۆلیدەى دیزڵ هەڵدەگرێت ، وە لەوەش زیاتر دەتوانێت (٢٠ كیلۆ وات ) وزەى كارەبا ئامادەبكات ، مۆلیدە (١٠ كیلۆ وات)یەكە لە جێگاى وێنەیەكى یەدەكى دادەنرێت .

هەروەها جگە لەوەش شوێنى مانەوە بۆ حەوت خۆبەخش ئامادە دەكات ، لۆرى (Power2Serve) باڵێكى (٥٠ *٢٠ پێ)(١٥ * ٦ م) ى تێدایە كە دەتوانرێت گەرم بكرێت و سارد بكرێتەوە بەپێى كەش و هەواى دەرەوە ، باڵێكى چادرگا لە دەرەوە دادەنرێت كە ئامێرى تەلەفزیۆن و چەند شاشەیەكى تێدایە بۆ زانینى هەواڵ و تازەگەرییەكانى كەش و هەوا ، پەیوەندى نێوان داتاكان لەڕێگاى مانگە دەستكردەكانەوە و خزمەتگوزارییەكانى واى فاى ، ئامێرى كۆمپیوتەرى ناوخۆیى و ١٠٠ وێستگەى پاترى بۆ شەحنكردنى مۆبایل و ئامێرى ترى بۆ كاركردن تێدایە.

شارەزایانى (NRG) دەڵێن كە كۆمپانیاكە بریارى كاركردنى داوە لە دواى كارەساتى گەردەلولى ساندى كە وێرانكەرترین گەردەلوولەكانى ئۆقیانوسى ئەتڵەسی بوو كە لەساڵى (٢٠١٢)ەدا ڕوویدا، لۆرى (Power2Serve) یان دروستكردووە بۆ بەكارهێنانى لەهەر كارەساتێكى ترى هاوشێوەدا ، ڕاهێنەرەكان ڕاهێنانێكى تەواو خۆبەخشەكان ڕادەهێنن لەسەر (Power2Serve) .

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢