سێنسەرێکی بایەلۆجی فێری ئارام ڕاگرتنی مێشکمان دەکات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

سێنسەرێکی بایەلۆجی فێری ئارام ڕاگرتنی مێشکمان دەکات

(Kickstarter) سایتێکە بۆ یارمەتی دانی بیرۆکەی نوێ و تازە. خاوەن پڕۆژەکان دەتوانن لەم سایتەدا بیرۆکەی پڕۆژەکەیان نیشان بدەن، دواتر دەستنیشانی ئەو بڕە پارەیە بکەن کە پێویستە بۆ ئەوەی پڕۆژەکەی پێ تەواو ببێ و بکەوێتە بازارەوە.

ئەم سایتە ئەمجارە پرۆژەی سێنسەرێکی بایەلۆجی بەخۆوە بینیوە کە یارمەتی بەکارهێنەرانی دەدات لەسەر ئارام ڕاگرتنی مێشک.

سیستەمەكە دابەش دەبێت بۆ دوو بەش، بەشى یەكەمیان سێنسەرى بایۆلۆجى (bionsensor)ـە كە لەنێوان پەنجە گەورەكەى دەست و پەنجەكەى تەنیشتیدا دەبێت، كە لە ڕێگاى (Bluetooth) ەوە دەبەسترێتەوە بە ئامێرى (Android) یان (iOS). دواتر کۆمەڵێک یاری و ئەپلیکەیشن کە لەگەڵ ئەم سێنسەرەدا کاردەکات، دەکەوێتە ئیش.

بۆ نمونە لەیەکێک لە یارییەکاندا یاریزان ئەژدیهایەک لێدەخوڕێ. چەند زیاتر بتوانی مێشکت ئارامتر کەیەوە ئەوەندە ئەژدیهاکە خێرتر و بەرزتر دەفڕێ.

ئامێرى (PIP) لەڕێگاى پێوانەكردنى وەڵامدانەوەى كارەبایى پێستەوە كاردەكات، كە ئەمەش وەڵامدانەوەیەكى سروشتیە بۆ فشار و پەستان. ئامێرى (PIP) بەرەنگارت دەبێتەوە بۆ ئەوەى زاڵ بێت بەسەر وەڵامدانەوەكانى لەشدا كە لە ئەنجامى پەستانى دەروونیبدا دروست دەبێت. هەروەها بوارت پێدەدات كە خۆت رابهێنیت لەسەر خۆ ئارامکردنەوە لەڕێگاى هەڵچوون و داچوون لەگەڵ یارییەكەدا.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢