ماددەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی گڵۆپی هەرزانتر و ژینگەدۆستتر

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Lumisands

گڵۆپى (LED)ـى پتەو زۆر چالاكە و ماوەیەكى زۆر كاردەكات بە بەراورد لەگەڵ گڵۆپەكانى تردا، بەڵام تێچوونى زیاترە. ئەمەش زیاتر لەبەرئەوەیە توخمە دەگمەنەکانی زەوى (REEs)ـی لە فسۆرەکانیان بەکاردەهێنرێت. هەروەها چەند مەترسیەك لە بەكارهێنان و ئامادەكردنى ماددەى (REEs) دا هەیە ، وڵاتى (چین) یش بەرپرسە لە ناردنى ئەم گڵۆپەدا بۆ نزیكەى هەموو جیهان ، لەبەرئەوە لە ئێستادا هەتا دێت نر خى زیاد دەكەن.

بۆیە زاناكان چەند ماددەیەكى ترى نرخ هەرزانتریان هێناوەتەوە ئاراوە بۆ دروست كردنى گڵۆپ كە دەڵێن زیاتر لەگەڵ كەش و هەوادا دەگونجێت و پێویستە نرخى گڵۆپیش كەم بكاتەوە .
لە گڵۆپى (LED)ـی ئاساییدا، چەند ماددەیەكى فسفۆرى دەگمەن كە لە زەویدا هەیە بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەى ڕەنگى گڵۆپى (LED) نزیك بكرێتەوە لە ڕەنگى شین ، جا لەبەرئەوەیە زانكۆى واشنتۆن كۆمپانیاى (LumiSands) ى ڕاسپاردووە بە چەند ماددەیەك كە دەوترێت هەمان كاردەكات ، بەڵام ڕووناكى دەگۆڕێت بۆ پلەى گەرمیەكى نزیكە لە ڕووناكى ئاسایى خۆر ، وە لەوەش زیاتر ئەوەیە كە ماددەیەكە تێچوونى كەمە كە ئەویش سلیكۆنە.

كۆمپانیاكە ماددەكان بەیارمەتى بیرێكى نانۆیى لە وردەى سلیكۆن دروست دەكات و پاشان كۆیان دەكاتەوە لە چینێكى زۆر تەنكدا كە لە دواتردا كاتێك بەر سەرچاوەى ڕووناكى (LED) دەكەوێت، توخمە نانۆییەكان بە ڕەنگى سوور دەدرەوشێتەوە و تێكەڵەى ڕەنگى شینى ڕووناكى (LED) و ڕەنگى سوورى دەرئەنجامى سلیكۆنى نەرم، ڕووناكیەكى گەرمى وەكو ڕووناكى خۆر دروست دەكات .
بەگوێرەی وتەی چانگ-چینگ تو، هاودانەرو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (LumiSands)، سەراپای پرۆسەکە دەتوانرێ لە تاقیگەدا جێبەجێبکرێت، وە دەشبێ بەهەمان شێوە ئاسان بێ کاتێک بویسترێ بەبڕی زۆر بۆ بازار بەرهەمبهێنرێت.

كۆمپانیاكە لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەى ڕێگایەك بۆ بەدەستهێنانى توخمى نانۆیى تر كە ڕەنگى ترى وەكو زەرد و سەوز دروست بكات، بۆ ئەوەى لە كۆتاییدا گڵۆپێك دروست بكرێت كە ڕووناكى سپى سروشتى هەبێت، هەروەها لە كردارى گەڕاندایە بە دواى هاوكارى بەرهەم هێندا و بە هیواى ئەوەن كە بەرهەم هێنانى لە ماوەى كەمتر لە ساڵێكدا دەست پێبكات.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢