سێنسەری (Molybdenite) كامێرایەك دێنێتە ئاراوە كە پێنج بەرابەر هەستیار ترە

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Molybdenumlightsensor

ئایا لە كامێراكەت، یان هەركامێرایەكى تر بێزاربوویت كە تواناى وێنەگرتنى گونجاوى نیە لە شوێنێكدا كە ڕووناكى لاواز بێت تیایدا ؟ تەنها ئارام بگرە، چونكە توێژەرەكان ئامێرێكى سویسرى هەستیار بە ڕووناكى (Molybdenite) یان دروست كردووە ، كە بە ڕادەى پێنج جار هەستیار ترە بۆ ڕووناكى بەراورد بە ئامێرە تەكنەلۆجیەكانى ئێستا.

لە ئامێرە هەستیار بە ڕووناكیە ئاساییەكاندا (كامێرا ئاساییەكاندا) ، چینێكى سلیكۆن لەسەر هەر (pixel)ێك هەیە كە لەئەنجامى ڕووناكى بەركەوتنەوە بارگەى كارەبایى (charge) دروست دەكات كە ئەو بارگە تاكانەش (charge) بەرنامەى جێگیركراوى ناو كامێراكە لە چەند كردارێك و قۆناغێكدا دەیان گۆڕێت و بۆ یەك وێنەى ڕوونى بەیەكەوەبەستراوى تەواو .

كامێراى (Molybdenite) پێویستى بە وزەیەكى زۆر كەمترە بەراورد بە ڕووناكى سلیكۆن بۆ دروستكردنى بارگە ، هەروەها ، قوتابخانەى هونەرە جێبەجێكاریەكانى یەكگرتوو لە ((Lausanne (EPFL) تیمێكیان دروستكردووە بە سەرۆكایەتى پرۆفیسۆر (Andras Kis) بۆ دڵنیابوون لە ڕاستى بەكارهێنانى چینێك لە (molybdenite) لە برى چینێك سلیكۆن لە دروستكردنى كامێرادا، زاناكان بۆیان دەركەوتووە كە بەكارهێنانى ئامێرى سێنسەری (molybdenite) لەسەر هەر (pixel)ێك لەئەنجامى بەركەوتنى ڕووناكى بڕى پێنج ئەوەندە زیاتر بارگە دروست دەكات بەراورد بە سێنسەری سلیكۆن. (molybdenite) هەروەكو سلیكۆن تێچوونى كەمە.

لەمەوە دەردەكەوێت كە ماددەى (MoS2) دووەم كبریتیدى مۆلیبدیتینیۆم هەڵبژاردنێكى نمونەییە بۆ ئەم جۆرە جێبەجێكارییانە ، پرۆفیسۆر (KIS) دەڵێت: "بە كامێراى (Molybdenite ) دەتوانرێت وێنەبگیررێت تەنانەت بەبوونى ئەستێرەكانیش بە تەنها".

Molybdenumlightsensor 1

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢