قفڵی دەرگای زیرەک هۆڵى كۆنفرانسەكان بە داخراوى دەهێڵێتەوە

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

قفڵی دەرگای زیرەک

ئەكەر هاتوو لە كۆبوونەوەیەكى نهێنیدا بویت لە هۆڵێكى كۆنفرانسى دەرگا داخراودا ، ڕەنگە هەواى بێسوود زۆر بەخێرایى بێتە ژوورەوە ، یان ڕەنگە هەواى دەرەوە زۆر سارد بێت و نەتوانرێت پەنجەرە بكرێتەوە ، یان زۆر بە سادەیى ئەگەر لەژوورێكدا بیت كە هیچ پەنجەرەیەكى تێدا نەبێت ، كردنەوەى پەنجەرەش چارەسەر نیە ، لەبەرئەوە پەیمانگاى (Fraunhofer) ى ئەڵمانى بۆ سیستەم و سوڕی مایکڕۆئەلیکترۆنی لەگەڵ كۆمپانیاى (Athmer) ڕێك كەوتوە بۆ دروستكردنى (سیستەمى قفڵی زیرەكى دەرگا).

قفڵەکە بۆ خۆى پارچەیەكە كە بە شێوەی ئەلیكترۆنى دەست دەگرێت بەسەر دەرگاكەدا و لە بەشى خوارەوەى دەرگاكەدا جێگیر دەكرێت ، ڕێڕەوى كەلێنەكە لە نێوان دەرگاكە و فەرشى زەویەكەدایە . هەمیشە ئاستى دووەم ئۆكسیدى كاربۆن لە هۆڵى كۆبوونەوەكاندا لە مەودایەكى ئاسودەدا دەمێنێتەوە و قفڵەکە لەخوارەوەدا دەمێنێتەوە كە ئەمەش یارمەتى دەردەبێت بۆ ڕاگرتنى پلەى گەرماى ژوورەكە لە ڕێگاى ڕێگە گرتن لەوەى كە هەواى ساردى دەرەوە بیتە ژوورەوە .

كاتێك ئامێرەكە هەست دەكات كە ئاستى CO2 لە ژوورەكەكەدا بەرزبۆتەوە چاكى دەكات ، لەگەڵ ئەوەشدا ، سیستمەكە بزوێنەرێكى بچوكى هەیە كە لە وەرزى بەهاردا چالاك دە بێت كە لەڕێگایەوە قفڵەکە بۆ ماوەیەكى كاتى دەكرێتەوە ، بۆ ئەوەى هەواى پاك بێتە ژوورەوە ، لە هەمان كاتیشدا ، سیستەمەكە یەك دەگرێت بۆ بنیاتنانى سیستمێكى هەوایى ، كە ئەمەش وا دەكات هەواى بێسوود بچێتە دەرەوەى ژوورەكە.

Intelligentdoorsealsystem

ئێستا پەیمانگاى (Fraunhofer) لە یەكێك لەبیناكانیدا سیستەمەكە تاقى دەكاتەوە و دەڵێت سیستەمەكە بەهەمان شێوە دەتوانێت ئاستى شێ لە جێگا داخراوەكاندا لە ناوچەیەكى دیاریكراودا ڕابگرێت .

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢