لە دوورگەى مالدیڤ (Maldives) هۆتێلێكى بازنەیى لەئاودا بنیات دەنرێت

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

لە دوورگەى مالدیڤ (Maldives) هۆتێلێكى بازنەیى لەئاودا بنیات دەنرێت

کۆمپانیایەکی هۆڵەندەی بواری بیناسازی و ئەندازیاری قوڵای دەریا بەڵێننامەیەكیان لەگەڵ كۆمپانیا تەكنەلۆجیەكاندا واژوو كردووە كە لە داهاتوودا بەشێكى هۆتێلى ڕیدجوود (Ridgewood ) و باڵەكانى (Pvt. Ltd) بەشێوەیەكى بازنەیى لە ژێر ئاودا بنیات بنێن لەكەنارى دەریاى دوورگەى (Kuredhivaru ) لە دوورگەكانى مالدیڤ (Maldives).

لە بنیاتنانى ئەم هۆتێلەدا لە ژێر ئاودا پشت دەبەسترێت بە هەمان تێگەیشتنى بنیاتنانى هۆتێلى دوبەى. هۆتێلى ژێر ئاو لە تەنیشتى هاوینەهەوارى (ZEN) بنیات دەنرێت لە دوورگەى (Kuredhivaru) ، هۆتێلى نونو (Noonu ).

هۆتێلەكە لەلایەن بیناسازێكى پۆڵەندیەوە بنیات دەنرێت كە لەگەڵ كۆمپانیاى تەكنەلۆجى ژێر ئۆقیانوسەكاندا بەڵێننامەیەكى واژوو كردووە و ئەم كۆمپانیایەش بەڵێننامەى واژوو كردووە لە گەڵ هۆتێلى (Ridgewood ) و باڵەكانى (Pvt. Ltd) بۆ بنیاتنانى سنووردار.

هۆتێلى بازنەیى ژێر ئاو پشت دەبەستێت بە دوو تێگەیشتن كە لە بنیاتنانى دوبەیدا پشتى پێبەستراوە ، بەشى سەرەوەى بیناكە بوار بە گەشتیاران دەدات كە سوود لە ئاووهەواى ناوەوەى ئەم دیمەنە ببینن، بەشى بازنەیى ژێر ئاوەكەش بوار دەدات بە گەشتیاران كە چێژ لە ژیانى ناو ئۆقیانوسى هیندى وەرگرن.

ئەم جۆرە چالاكیانەى ژێر ئاویش بڵابوونەوەیەكى بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت لە ناوچەكەدا ، وەكو ،هاوینەهەوارى تەندروستى (Huvafen Fushi) ، ئەمەش بە ڵگەیە بۆ بڵا وى ئەم جۆرە پڕۆژانە لەم كاتەدا .

كۆمپانیاكەش دەڵێت وابڕیارە كە دیزاینەكەى ڕاستەوخۆ دەست پێ بكات .

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢