نۆكیاى (Lumia 925) بەشاشەیەكى سەرنج ڕاكێشەوە دەردەكەوێت

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

نۆكیاى (Lumia 925) بەشاشەیەكى سەرنج ڕاكێشەوە دەردەكەوێت

رۆژی دوشەممە نۆکیای (Lumia 925) کەوتە بازارەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا و بڕیاریشە بەزویی لە وڵاتانی تر بکەوێتەوە بازارەوە. ئەم نۆکیایە تایبەتمەندی (Glance Screen)ـی هەیە کە وادەکات لەباری (Sleep mode)یشدا کاتژمێری سەرشاشە بەشێوەیەکی جوان پێشانبدات.

نۆكیاى (Lumia 925) دووەم ئامێرى مۆبایلى پێشەنگە كە لەم هەفتەیەدا كۆمپانیاى نۆكیا بۆ (Lumia ) زیادى كردووە. هەروەها (Lumia 925) تایبەتمەندى سەرەكى زۆرى بۆ (Lumia 928) زیادكردووە وەكو: قەبارەى شاشە، پرۆسێسەر ، وردى (resolution ) كامێرا، دیزاینێكى كانزایى پتەوى ئامادەكردووە و هەروەها لەدەرەوەى ئەمەریكاش ڕێگەپێدراوە. نۆكیاى (Lumia 925) كات و تەمەنى پاتریەكە دەردەخات بەبێ ئەوەى دەست بخیتەسەر هیچ دوگمەیەك .

925 Glance Big

ڕۆژی دوشەممە بەکارهێنەران لە ئەڵمانیا بونە یەکەم کەس ئەم مۆبایلە تازەیەی نۆکیا تاقی بکەنەوە. فرۆشتنەكانیش چڕدەبنەوە لە وڵاتانى ئەوروپا و چین و بەدواى ئەوانیشدا لە ئەمەریكا و بازاڕە جیهانیەكانى تر دا.

(Lumia 925) چەند تایبەتمەندیەكى تر ئامادە دەكات لەكەڵ شاشە سەرنج ڕاكێشەكەیدا، لەوانەش : شاشەكەى كات و ئاستى پاتریەكە دەردەخات لەكاتێكدا كە مۆبایلەكە وەستاوە و پێویستى بەوەنیە كە مۆبایلەكە ئیش پێ بكەیت، دوو جار دەست لە شاشەكە بدەی مۆبایلەكە دەكەوێتە كار، ئەمەش لەلایەن خۆتەوە دەكرێت جا ئەگەر بێتوو لە ناو ئۆتۆمبێلدا بیت، یان لە هەر شوێنێكى تر.

شاشە سەرنج ڕاكێشەكە تائێستاش لە حاڵەتى بێتادایە، لەبەرئەوە بەكارهێنەرانى (925) دەتوانن بە ئاسانى كردارەكە ڕابگرن لە لیستى ئامادەكارییەكانەوە (Settings menu).

(Lumia 925) بە دیزاینێكى كانزایى و بەهەردوو ڕەنگى سپى و ماڕۆنى، وە ڕەش ئامادە كراوە، كامێراكەى (PureView ) بە بڕى 8,7 مێگاپیكسڵ و وێنەى چەسپاو ئامادە كراوە، كامێراى ئەم مۆبایلە دەتوانێت لەیەك كاتدا (10) وێنە بگرێت وە لەناو مۆبایلەكەدا دەتوانرێت دەستكارى بكرێت .

هەروەها تایبەتمەندى سۆپەرى هەستیارى تێدایە كە بە لەمسێك كاردەكات كە تواناى كاركردنى هەیە لەگەڵ ئەو كەسانەى كەدەست لێدانیان بەهێزە و دەست كێشان لەدەستدایە یان نینۆكیان درێژە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢