ڤیدۆگۆڕی (Solid Video Converter Ultimate)

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

ڤیدۆگۆڕی (Solid Video Converter Ultimate)

ڤیدۆگۆڕی (solid video) دەتوانێت ڤیدیۆ و و ئۆدیۆ و وێنەى جوڵاو بگۆڕێت بۆ شێوەیەك كە بتوانێت لەسەر ئامێرەکانی: PSP ، PS3 ،iPod ، iPhone ،Apple TV ، Xbox، مۆبایلی گوگڵ، (Android Zune) و ئامێرەكانى ترى (digital multimedia) كاربكات.

ئەم جۆرە ڤیدیۆگۆرە پاڵپشتی لە زۆر جۆر ڤیدیۆ و ئۆدیۆ دەکات، لەوانە: MPEG-4 AVI , H.264 , DivX , XviD , FLV, SWF, MOV, 3GP, WMV, MP3, AAC, AC3, M4A, WAV, WMA.

هەروەها وەكو بڕەڕێكى زیرەك كار دەكات، بەشەكانى ڤیدیۆ بە ووردى و خێرایى دەژمێرێت، بەشەكان لەیەك دەدات و ڕێكیان دەخات . یەك سەرچاوەى فایل دابەش دەكات بۆ چەند دانەیەك لەڕێگاى دانانى دابەشكەرى (كات یان ماوە یان قەبارە)ى فایلەكەوە، چەند فایلێكى سەرچاوە جیاواز لەیەك دەدات دەیانكات بە یەك بەرهەم (output) , لەمەشەوە دەردەكەوێت كە لەم بەرنامەیەدا زۆر بەشێوەیەكى تۆكمە (profile )ەكان ئامادە كراوە بۆ ئامێرەكانى (multimedia).

بۆ زانیاری زیاتر و داگرتنی بەرنامەکە، کلیکی ئەم لینکە بکە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢