داستانى هونەرى زەوى

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

داستانى هونەرى زەوى

لەكاتێكدا هەموو هونەرمەندانى دونیا بەدواى كارێكدا دەگەڕێن كە بە زیندووى بمێنێتەوە، جیم دینیڤانى تەمەن 51 ساڵ نەخشە بۆ هونەرێكى كاتى دەكێشێت، ئەو هونەرێكى مەزن لەزەویدا دروست دەكات بە بەكارهێنانى چەند ماددەیەكى سروشتی وەكو لم و خۆڵ وسەهۆڵ، كە وادەكات كاریگەرى دیمەنە سروشتیەكە خۆى هۆكارێك بێت لەدەرخستنى جوانیەكەیدا، وە بە لەبەرچاو گرتنى گە ورەیى كارەكە هەندێك جار لە ئاسمانەوە وێنەى دەگیرێت بۆ ئەوەى پارچەكە بەتەواوەتى دەربكەوێت. هەرچەندە هەندێك جار لافاو یان هۆكارە سروشتیەكانى تر كارەكەى دەسڕنەوە.

جیم دینیڤان بە بەكارهێنانى ئامێرى هەڵگێڕانەوەى خۆڵ و دار و چەند ئامێرێكى تر، لەشوێنى خۆیەوە كە كالیفۆرنیایە چاودێرى دەكات و شێوەى ئەندازیارى دادەنێت و هەندێك جار خۆى بەتەنیا كاردەكات و هەندێك جار تیمێكى گەورە بەكاردەهێنێت. وەكو چۆن كاتێك هەستا بەدروست كردنى جیهانى ئەنسرۆپۆلۆجیست (Anthropologist) لەسەر دەریاچەى بایكاڵ لە سیبیریا بەكارهێنانى بەفر و سەهۆڵ، تیمەكە سەركەوتنێكى گەورەیان بەدەست هێنا و كارەكە بە گەورەترین كارى هونەرى دادەنرێت لەجیهاندا لە ڕوی قەبارەوە.

هەرچەندە دینیڤان لەناوچوونى كارەكەى خۆى دەبینێت بەهۆى خراپى بارى كەش وهەواوە كە بەشێكە لە كارەكەى، بەڵام ئەوە بەسە بۆ ئەو كە جوانى كارەكەى لە فیلمێكدا هەڵگرێت و پیشانمانبدات تا ئێمە لە مەزنییەکەی تێ بگەین.

ئەم وێنانەی خوارەوە بەشێکن لە کارەکانی ئەم هونەرمەندە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢