پێشانگای (Computex 2013) و چەند بەرهەمێکی تازەی سۆنی ڤایۆ

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

پێشانگای (Computex 2013) و چەند بەرهەمێکی تازەی سۆنی ڤایۆ

كۆمپانیاى (sony vaio) بە کۆمەڵیک بەرهەمی تازەوە بەشداری کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی (Computex 2013) لە شاری (Taipei) پایتەختی تایوان. ئەم پێشانگایە گەورەتری پێشانگای ئامێرە کۆمپیوتەرییەکانە لە ئاسیا، وە دووەم گەورە پێشانگایە لەسەر ئاستی جیهان لەم بوارەدا. شانبەشانی ئەم کۆمپانیایە سەرجەم کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری پیشەسازى ئامێرى كۆمپیوتەر ئامادەبون بۆ پیشاندانى كۆتا بەرهەمەکانیان.

كۆمپانیاى (sony) تازەترین زنجیرەی شاشەى لەمسى ڤایۆى قەبارە ناوەندی (fit) ، (hybrid Duo 13) , وە دو مۆدێلی كێش كەمى (Pro)ى خستە بەر دیدی ئامادەبوانەوە.

زنجیرەى (fit)

Fit Series

زنجیرەى لاپتۆپى (fit)ى تازەى (sony vaio) گونجاوە بۆ بەکارهێنەری ئاسایی. بەجۆرێک ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە کە پێویستییەکانی كۆمپیوتەرێکی مۆدێرنی ماڵان دەستەبەر بکات. لەوانە: WLAN 802,11 Bluetooth 4,0 ، USB 3,0 ، ئامادەكارى جووڵەى لەمس، Blu-Ray/DVD drive، كامێراى وێبى HD، لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەكى بچوكى جەڕەس لێدان. وە گرنكترین تایبەتمەندیش شاشە لەمسەكەیەتى. هەروەها مۆدێلى fit 14 , 15 ى بە چەند تایبەتمەندیەكى جیاوازەوە هەیە. (Fit 15) لەپێش هەمویانەوە لەم زنجیرەیەدا لە ڕوی ریزەلوشنی شاشەکەیەوە کە فول ئێچ دییە بە دیقەی (1920 * 1080) ، وە (RAM)ەكەشى لەسەروو 8GB ەوەیە.

Duo 13

Sony Vaio Fit Duo Pro Laptops

(Duo 13) ئامێرێكى بەتەواوی جیاوازە لە زنجیرەی (fit). ئەم جۆرەیان دیزاین کراوە زیاتر بۆ ئەوانەی کاری دیزاین دەکەن. هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی بریتین لە: Wi-Fi 802,11 ، Blutooth 4,0 ، كامێراكەى لەدواوە 8MP و لە پێشەوە 2,7 MP ، پرۆسێسەرەكەى بە ئەنتڵى core i7 كاردەكات، LPDDR3 RAM تواناى كۆكردنەوەى زیاتر لە 8GB ى هەیە و زۆرترین بڕیش كە بتوانێت كۆیبكاتەوە بریتیە لە 512GB، هەرەوەها ئامادەكراوە بۆ 3GB و بەستنەوە بە مۆبایلى LTE یەوە، بەهەمان شێوە بە هۆى wi-fi router دەتوانێت hotspote دروست بكات، كە لە یەك كاتدا دەتوانێت پەیوەندى بكات لەگەڵ پێنج ئامێرى وایەرلێسدا، هەروەها Duo 13 پاترییەكەى (15) كاتژمێر خۆدەگرێت.

زنجیرەى (pro)

Sony Vaio Fit Duo Pro Laptops 13

لەكۆتایشدا زنجیرەى (pro)مان هەیە، كە دوو نمونە لەخۆ دەگرێت كە كێشەكەیان سوكە و (ultrabook) ـەكەى تایبەتمەندى لەمسى هەیە ، کێشی pro 11 (٠،٨٧) کیلۆگرامە، وە pro 13 كێشەكەى (١،٠٦) کیلۆگرامە. Pro 11 شاشەكەى 11,6 و pro 13 شاشەكەى 13,3، (resolution) كامێرا (HD)ەكەى ( 1920 * 1080) ، وە ڕێژەی پانی و درێژیەکەی (16:9)ـە.

هەر یەک لەوانە SSD ى تێدایە، pro 11 تواناى پاشەکەوتکردنی ٢٥٦ گێگابایتی ى هەیە و pro 13 تواناى پاشەکەوتکردنی ٥١٢ گێگا بایت، هەردوو ئامێرەكە پرۆسێسەری ئەنتڵى core i7 لەسەرە.

Pro 11 پاتریەكەى زیاد لە 11 كاتژمێر خۆدەگرێت و pro 13 پاتریەكەى زیاتر لە 8 كاتژمێر خۆدەگرێت. وە هەریەک لەوانەش دەتوانرێ پاتری دەرەکی بۆ زیاد بکرێت و بەمەش دوو ئەوەندە كاردەكات كە لە pro 11 ـەدا 25 كاتژمێر و لە pro 13 ـەدا 18 كاتژمێر خۆدەگرێت.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢