(Thunderbolt .2) دووئەوەندە خێراترە بۆ ناردنى شەپۆلى ڤیدیوۆیى (4k)

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

(Thunderbolt .2) دووئەوەندە خێراترە بۆ  ناردنى شەپۆلى ڤیدیوۆیى (4k)

(Thunderbolt) بریتیە لەو ئامێرەى كە لەلایەن كۆمپانیاى ئەنتڵەوە بەرهەم هێنراوە و پێشتر بە ناوى (Light Peak)ـەوە ناسراوە وئەم ئامێرەش پرۆتۆكۆلێكى دووانى هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانێت لەڕێگاى ڕێڕەوى (DisplayPort) یان (PCI Express)ـەوە بەچەند ئامێرێكەوە ببەسترێتەوە، بە مەرجێك ئەو ئامێرانە ڕێڕەوى (DisplayPort) یان (PCI Express) تێدابێت و دەتوانێت لەڕێگاى (daisy-chained) بە شەش ئامێرەوە ببەسترێت.

ئەنتڵ شیكردنەوەى زیاترى خستە ڕوو لەسەر بەرهەمى نوێى (Thunderbolt)، زۆرى خێرایى شێوەى دەرەوەى ئامێرەكە ئەوەیە كە لەبنەڕەتدا لەگەڵ (apple)دا پەرەى پێدراوە.

(2. Thunderbolt) دوو ئەوەندە داتا دەگوێزێتەوە بۆ بڕى ٢٠ گێگابایت لەچركەیەكدا كە لەگەڵ (DisplayPort) دا دەبێت كەڕێگا بەگواستنەوەى 4K ى تەواو لە ڤیدیۆ و داتاش دەدات ستانداردى(Thunderbolt 2) خێرایى شەپۆلى پێوانەیى ئێستاى ١٠ گێكابایتە لەچركەیەكدا كە دابەش دەبێت بەسەر دوو چەناڵدا، یەكێكیان بۆ ڤیدیۆ ئەویتر بۆ داتا.

(Thunderbolt 2)، هەردوو ئاڕاستەى چەناڵەكەى كۆكردۆتەوە یەكێكیان بۆ بوارى لەرەلەرى پێویست بۆ ڤیدیۆ و ئەوەى دەمێنێتەوە بۆ داتا.

ئەنتڵ دەڵێت : "لەڕێگاى زنجیرە ئامێرى (daisy) یەوە، بەكارهێنەر دەتوانێ لەهەمان كاتدا ڤیدیۆ پیشان بدات و ڤیدیۆ بەبڕى (4k) لە میمۆرى دەرەكیدا سەیڤ بكات لەسەر شاشەى پیشاندان. كۆپیەكى یەدەكى بەبڕى تێرابایتێك داتا چەند دەقیقەیەك دەخایەنێت و پێویستى بە چەند سەعاتێك نیە".

وە كۆمپانیاكە دەڵێت : وا دیارە كە ئەنتڵ بەڕاستى بیر لە (3. Thunderbolt) دەكاتەوە، هەروەها وادیارە تاقیگەكان لەوێ ناوەستن چونكە داواكارى لەسەر گواستنەوەى ڤیدیۆ و داتا ى زۆر تا ئێستا چەندجارە دەبێتەوە.

بەڕێوبەرى فرۆشیارى (2. Thunderbolt)ـی ئەنتڵ، جایسۆن زیڵەر، دەڵێت: "(2. Thunderbolt) دوادەكەوێت، لەبەرئەوە ئامێرى (Thunderbolt) بەردەوام دەبێت لەكاركردندا كاتێك دەبەسترێتەوە یان لەڕێگاى كەیبڵى پێكەوەبەستنى (2. Thunderbolt)ـەوە، وابڕیاریشە لەپێش كۆتایى ئەمساڵدا بەرهەم هێنانى دەست پێ بكات".

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢