وێنە و ڤیدیۆ: مۆبایلێکی زیرەکی (MorePhone) لەکاتی پەیوەندیدا دەنوشتێتەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

مۆبایلێکی زیرەکی (MorePhone) لەکاتی پەیوەندیدا دەنوشتێتەوە

توێژەران لە زانکۆی (Queen's University) نمونەی مۆبایلێکی زیرەکیان بەرهەمهیناوە کە توانای شێوەگۆڕینی هەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئاگادار بکاتەوە لەکاتی پەیوەندی یاخود نامە و ئیمەیڵدا.

مۆبایلی (MorePhone) لەتوانایدا هەیە سەرتاپای خۆی یاخود گۆشەکانی بنوشتێنێتەوە بۆ ئەوەی شتێکی دیاری کراو ئاماژە پێ بکات، بۆ نمونە نامەی هاتو، پەیوەندی..هتد. وە بەکارهێنەر دەتوانێ شێوازی نوشتانەوەی ئامێرەکە دەسکاری بکات و هەر جوڵانەوەیەک تایبەتمەند بکات بە یەکێک لەوانەوە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢