بەشێوەی ئۆنلاین (سامسۆنگ گالەکسی 4s) تاقی بکەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

بەشێوەی ئۆنلاین (سامسۆنگ گالەکسی 4s) تاقی بکەوە

ڕەنگبێ زۆر جار ئارەزو بکەین پێش کرینی هەر مۆبایلێک ڕوکار و چۆنییەتی ئیشی ئەو بەرنامانەی کە دەمانەوێ ببینین.

بە داخەوە کە لای فرۆشیارەکانی ئێمە نەبۆتە باو هەمو مۆبایلێک دانەیەکی لێ دابنرێ بۆ تاقی کردنەوە. ناخۆشتر لەوە ئەوەیە زۆربەیان کاتێک دەتەوێ پرسیاریان لێ بکەی، جیا لەوەی کە شارەزاییان لێی نییە، نارەحەتیش دەبن پێی.

کە ئەوەش بە بڕوای من دورە لە تایبەتمەندی فرۆشیاری پیشەیی. چونکە فرۆشیاری پیشەیی لەسەرو هەمو شتێکەوە پیشەکەی خۆی خۆشدەوێ، وە شارەزایە لەوەی کە پێت دەفرۆشێ و بێزاریش نابێ لە پرسیار کردن.

پێدەچێ سامسۆنگ هەستی بەو کێشەیە کردبێ. بۆیە بۆ هەندێک بەرهەمی ناوازەی بەشێوەی ئۆنلاین هاوشێوەی ڕوکاری بەرهەمەکەی دروست کردووە. بەکارهێنەر دەتوانێ کە بگەڕێ بەناو تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکەدا و زۆر شت بە شێوەی کارلێککردوو (interactive) فێربێ.

بۆ بینینی هاوشێوەسازی گالەکسی 4s کلیک لێرە بکە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢