خانوێک لە شێوەی سەری داینەسۆڕدا

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

خانوێک لە شێوەی سەری داینەسۆڕدا

هەر ئەندازیارانی تەلارسازی نین کە چێژ لە بینینی دیزاین و جوان و ناوازە وەردەگرن، بەڵکو هەر یەکە بەجۆرێک چێژ لە بینینی وەردەگرێ.

لە شاری شتوگارتی ئەڵمانیا، خانوێک لەسەر شێوەی سەری داینەسۆر دروست کراوە. لەم خانووەدا ماڵێکی چوار نەفەری دەژین. ئەم خانووە بەپێچەوانەی ڕوی دەرەوەی کە لەوانەیە ترسناک بێتە پێش چاو، دیوی ناوەوەی زۆر ئاسودە دیزاین کراوە.

دەمی داینەسۆرەکە وەک کراوەیەک وایە کە دەڕوانێ بەسەر دۆڵێکی شتوگارتدا. وە پەنجەرەی تەنیشتەکانیشی وەک چاوی داینەسۆرەکە دەردەکەوێ کە ڕوناکی پێویست بۆ ژورەکان دەستەبەر دەکات.

ماوەتەوە بڵێن کە نەخشەی ئەم خانووە دیزاین کراوە لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی ئەڵمانی (Jurgen Mayer H).

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢