مۆبایلی هه‌ستیاری یوتا

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

مۆبایلی هه‌ستیاری یوتا

ئه‌م مۆبایله‌ دوو شاشه‌ی هەیە، ڕەنگاو ڕەنگ و ره‌ش و سپی. شاشه‌ی ڕەنگاو ڕەنگەکەیان بۆ کاری رۆژانه‌ به‌کار دێت و شاشه‌ی ره‌ش و سپیەکەش بۆ خویندنه‌وه‌ی کتێبی PDF و ئه‌نته‌رنێت.

کۆمپانیایەکی روسی بەناوی (Yota Devices) ئەم مۆبایلەی بەرهەم هێناوە، کە لایەکیانی شاشەیەکی ڕەنگاو ڕەنگە لە جۆری LCD، وەلاکەی تری لەجۆری (Electronic Paper Display)ـییە.

بوونی دوو شاشه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بتوانین به‌ ئاسانی له‌ نێوان کاره‌کانی رۆژانه‌مان و خوێندنه‌وه‌ دا گۆڕان له‌ دۆخه‌کاندا پێکبێنین و هه‌ستی پێ بکه‌ین.

شاشه‌ی ئه‌م مۆبایله‌ له‌ گووریلا گڵاس دروست کراوه‌ که‌ زۆر قایمە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢