چیرۆکی مێرولەکان

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

چیرۆکی مێرولەکان

کۆمەلێک وێنەی هونەری زۆر سەرنجڕاکێس بەناوی "چیرۆکی مێرولەکان" (Ant Tales) ئێمە دەباتە ناو دنیا تایبەتەکەی هونەرمەندێکی وێنەگری ڕوسی بەناوی ئاندری پاڤلۆڤ (Andrey Pavlov).

ئەو هونەرمەندە چەندان کاتژمێر وەختی داوە بەو کارەی تاکو بتوانێ ئەو دیمەنە بگرێ کە لەخەیاڵیدایە. ئەو دەیەوێ مێرولەکانمان پێشانبدات نەک بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیبینین، بەڵکو بەو شێوەیەی کە ئاندری وێنای دەکا.

کاتێک سەیری وێنەکان دەکەی، پێت سەیرە وەها دنیایەکی تایبەت هەیە کەمێرولەکان لە ئێمەی دەشارنەوە. لەوانەیە لە ترسی ئەوە بێ گەر مرۆڤ ئاشنای بێ، ئەویش داگیر دەکا...

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢