دووشی وایەرلێس (ڤیدیۆ)

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

دووشی وایەرلێس

ئەمڕۆکە لە وڵاتانی پیشەسازیدا، کۆمپانیاکان بەدوای بچوکترین بیرۆکەدا دەگەڕێن تابتوانن بیکەنە بەرهەمێک و بەدنیادا بڵاوی بکەنەوە.

کۆمپانیایەک ئامێرێکی بەتایبەتمەندی سپیکەری وایەرلێس بەناوی (KOHLER Moxie) درووست کردووە، کە دەتوانرێ بلکێندرێ (یاخود لێبکرێتەوە) بە دوشی حەمامەوە بەهۆی موگناتیسێکەوە. دواتر لەڕێگەی بلوتوزەوە پەیوەست دەکرێ بە مۆبایل یان تابلێتەوە.

ئەم ئامێرە جیا لەوەی کە دەنگێکی ساف دەگوازێتەوە، پاترییەکەشی خۆگرە و بەگوێرەی وتەی کۆمپانیاکە ٧ کاتژمێر خۆ دەگرێ.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢